مۆبایل و تابلێت
2, تهمموز 2021
وەن پڵەس ماوەی ڕەوانە کردنی نوێ کردنەوە بۆ مۆبایلەکانی درێژ دەکاتەوە

ئەمرۆ، کۆمپانیای وەن پڵەس پشت راستی کردەوە ماوەی ڕەوانە کردنی نوێ کردنەوەی ئاسایشی مانگانە و ئەندرۆیدی بۆ بەرهەمەکانی درێژ دەکاتەوە، مۆبایلە ئاست بەرزەکان لە زنجیرەی وەن پڵەس 8 دەست پێ دەکات و سێ ساڵ نوێ کردنەوەی ئەندرۆید و چوار ساڵ نوێ کردنەوەی ئاسایشی مانگانەی پێ دەگات
ئەو مۆبایلانەی کە 3 ساڵ نوێ کردنەوەی ئەندرۆید و 4 ساڵ نوێ کردنەوەی ئاسایشی مانگانەی پێ دەگات:
OnePlus 9 Pro
OnePlus 9R
OnePlus 9
OnePlus 8T
OnePlus 8 Pro
OnePlus 8
ئەو مۆبایلانەی کە 2 ساڵ نوێ کردنەوەی ئەندرۆید و 3 ساڵ نوێ کردنەوەی ئاسایشی مانگانەی پێ دەگات:
OnePlus 7 Pro
OnePlus 7T Pro
OnePlus 7T
OnePlus 7
OnePlus Nord CE
OnePlus Nord
ئەو مۆبایلانەی کە 1 ساڵ نوێ کردنەوەی ئەندرۆید و 3 ساڵ نوێ کردنەوەی ئاسایشی مانگانەی پێ دەگات:
OnePlus N200 5G
OnePlus N100
OnePlus N10 5G
میران ئەبوبەکر
نووسەر لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.