ئۆتۆمبێل 5, کانوونی دووەم 2024

سامسۆنگ و هیۆندای پێکەوە کاردەکەن بۆ زیادکردنی SmartThings بۆ ئۆتۆمبیێلەکان

سامسۆنگ و هیۆندای ڕایانگەیاند کە بە هاوبەشی کاردەکەن بۆ زیاد کردنی سەکۆی Samsung SmartThings بۆ ئۆتۆمبێلەکانی هیۆندای. هەردوو کۆمپانیاکە کار لەسەر ئەوە دەکەن کە هەردوو خزمەت گوزاری Car to Home و Home to car تێهەڵکێش بکەن. ئەمە بە کردارەکی واتە چی؟ واتا لە ماڵەوە دەتوانیت لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئەپی SmartThingsـەوە، ساردکەرەوە (تبرید)ـی ئۆتۆمبێلەکەت دابگیرسێنیت. یاخود، لە ناو ئۆتۆمبێلەکەتەوە کۆنتڕۆڵی تەلەڤیزیۆن و ساردکەرەوەکانی ماڵەوەت بکەیت.

ئەمەش نمونەیەکە کە سامسۆنگ باسی لێوە کردووە لە ڕاگەیاندراوەکەی:

بۆ نمونە، بەیانیان کە لە خەو هەڵدەستیت و زەنگی مۆبایلەکەت دەکوژێنیتەوە، ئەوا پەردەی ماڵەکەت دەکرێنەوە و تەلەڤیزۆنەکان دادەگیرسێن، هەروەها کاتێک ئامادە دەبیت بۆ دەرچوون لە ماڵەوە، ئەوا پلەی گەرمی ئۆتۆمبێلەکەت بۆ باشترین هەل و مەرج ڕێک دەخرێت و مۆبایل و تەلەڤیزیۆنەکانت زانیاری پاتری ئۆتۆمبێلەکەت و مەودای بڕینی پیشان دەدات.

کارەکانی ئەم پڕۆژەیە هێشتا لە قۆناغەکانی سەرەتاییە و لەوانەیە کاتێکی زۆر بخایەنێت تاکو بە کردارەکی دیدەنی بکەین.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ