ئەپ و نەرمەکاڵا 29, ته‌مموز 2021

کوردش ئەرینا یەکەمین سەرچاوەى کوردی تایبەت بە زانیاریەکانی ئامێرە هۆشمەندەکان

 

ئەم پڕۆژەیە زانیاری ورد و دەقیقی زیاتر لە 500 ئامێر (مۆبایل، تابلێت، ئایپاد، کاتژمێرى زیرەک) لەخۆ دەگرێت(تا ئەم کاتە، لە داهاتوودا لەگەل هاتنی هەر ئامێرێک، ڕاستەوخۆ ئامێرەکە زیاد دەکرێت بۆ سیستەم)، کە زانیاریەکانیش بریتین لە ( کاتی بڵاوکردنەوەی ئامێرەکە، زانیاری لاشە، ڕونما، پلاتفۆڕم، ڕام و بیرگە، هەر یەکە لە کامێرای پێشەوە و دواوە، بڵندگۆ، هەستەوەرەکان، پەیوەندیەکان، پاتری و ڕەنگ و مۆدێلەکانیان)

بە ئاسانترین شێوە دەتوانرێت دوو ئامێر بەیەکەوە بەراورد بکرێت.

گەڕانی پێشکەوتوو خێرا هەم لە پەڕەی سەرەکی و هەم لە پەڕەی تایبەتی ئامێرەکان کە بەپێی جۆری ئامێر و براندەی بتوانرێت بە ئاسانترین شێوە ئامێری مەبەست بدۆزرێتەوە.

بەشی نوسراوەکان کە ڕۆژانە بابەتی نوێ و هەواڵی تەکنەلۆژیی لەم بەشەدا بڵاودەکرێتەوە

 

نووسەر: سوهەیب سولێمان

 

  • کوردش ئەرێنا
    دابەزاندن
  • بۆچونی تۆ