ئەپڵ
15, تشرینی یەکەم 2023
ئەپڵ لەم هەفتەیەدا سێ ئایپادی نوێ نمایش دەکات

ڕەنگە ئەپڵ لەم هەفتەیەدا سێ ئایپادی نوێ نمایش بکات. پێگەی 9to5Mac ڕایگەیاند کە ڕەنگە ئایپادی نەوەی یازدەیەم و ئایپاد ئێیەر و ئایپاد مینی دیدەنی بکەین. گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت تەنها چەند گۆڕانکارییەکی بچووک نەبێت.
پێگەی 9to5Mac باس لەوە دەکات کە ئایپاد ئێیەر و ئایپاد مینی چیپسێتەکانیان بۆ M2 و A16 Bionic نودەکرێتەوە.
هەروەها دەنگۆ هەیە کە ئەپڵ کێشەی Jelly Scrollـی نەوەی ڕابردووی ئایپاد مینی چارەسەر بکات (هیوادارین!).
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.