هەواڵ 30, ته‌مموز 2021

بە فەرمی کاتژمێری Huawei Watch GT 2 Pro ECG و دەستبەندی Band 6 Pro نمایش کران

 

لە پاڵ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی هواوەی P50، هواوەی نوێترین کاتژمێری زیرەکی خۆی بە ناوی Huawei Watch GT 2 Pro ECG لەگەڵ دەستبەندی زیرەکی Band 6 Pro نمایش کرد، کاتژمێری Huawei Watch GT 2 Pro ECG پشتگیری لە electrocardiogram دەکات واتە دەتوانێت هێڵکاری دڵ تۆمار بکات، هەروەها دەستبەندی Band 6 Pro دەتوانێت پلەی گەرمی لەش تۆمار بکات

 

کاتژمێری زیرەکی Huawei Watch GT 2 Pro ECG هەمان تایبەتمەندییەکانی کاتژمێری زیرەکی Huawei Watch 2 Pro لە خۆ دەگرێت کە ڕوونمایەکی قەبارە 1.39 ئینجییە لە جۆری Amoled و بە پارێزەری شووشەیی و چوارچێوەی تیتانیۆم لە خۆ دەگرێت و نرخی بریتی دەبێت لە 478 دۆلار

دەستبەندی زیرەکی Band 6 Pro ڕوونمایەکی قەبارە 1.47 ئینجی لە جۆری Amoled لە خۆ دەگرێت و بەهەمان شێوەی کاتژمێری زیرەکی Huawei Watch GT 2 Pro ECG دەتوانێت ئۆکسجینی ناو خوێن بپێوێت و چاودێری قەلەقی و خەوی بەکارهێنەر بکات، هەروەها هەستەوەری گەرمی پێوی لەش لە خۆ دەگرێت و پاترییەکی بەرگەی 2 هەفتە کار کردن دەگرێت لە بەکارهێنانی ئاساییدا

 

نرخی دەستبەندی زیرەکەکە بریتی دەبێت لە 70 دۆلار و لە ڕۆژی 20 ـی مانگی داهاتووەوە بەردەست دەخرێت بۆ فرۆشتن

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ