ئەپڵ
9, ئەیلوول 2025
ئایفۆن ئێیەر وەکو تەنکترین مۆبایلی ئەپڵ نمایش کرا
ئەپڵ ئەمشەو کۆنگرەی بەست و نوێترین بەرهەمەکانی نمایش کرد، یەکێکیش لە بەرهەمەکان ئایفۆن ئێیەر نمایش کرد کە زۆرترین دەنگۆ و هەواڵی لەسەر بوو لە ماوەی ڕابردوو.

ئایفۆنە نوێیەکە تەنکترین مۆبایلە کە تاکو ئێستا ئەپڵ بەرهەمی هێناوە، ئەستورییەکەی تەنها 5.6 ملم. ڕوونماکەی قەبارەی 6.5 ئینجە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3,000 نیت. چوارچێوەی مۆبایلەکە لە تیتانیۆم پێکهاتووە و بە ڕوونماکەی پارێزەری Ceramic Sheild داپۆشراوە.

بە چیپسێتی A19 Pro بەهێز کراوە، ئەپڵ مۆدێمی تایبەت بەخۆیی تێدا بەکارهێناوە بە ناوی C1X، کە دوو هێندە بەهێزترە لە مۆدێمی C1. هەوەها چیپی N1 لە خۆدەگرێت کە پشتگیری Wi-Fi 7 و Bluetooth 6 دەکات.

بەپێی وتەی ئەپڵ، پاتری مۆبایلەکە بەرگەی یەک ڕۆژ لە بەکارهێنان دەگرێت. تەنها پشتگیری لە سیمی ئەلیکترۆنی دەکات. کامێرای 48 مێگاپیکسڵی هەیە توانای هەیە لە هەمان کاتدا لە هەردوو کامێرای بەشی پشتەوە و کامێرای سێڵفی ڤیدیۆ تۆمار بکەیت و وێنە بچرکێنێت. کامێرا سەرەکییەکەی توانای دوو هێندە نزیککردنەوەی جۆری دوو ئۆپتیکاڵی هەیە بە بێ لە دەست دانی ڕوونی. کامێرای سێڵفیش ڕوونی 18 مێگاپیسکڵە و بەهەمان جۆری ئایفۆن 17 پشتگیری لە Center Stage دەکات. نرخی مۆبایلەکە بریتییە لە 999 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.