مۆبایل و تابلێت
5, ئاب 2021
بە فەرمی مۆبایلی Honor Play 5T Pro بە چیپسێتی Mediatek Helio G80 و زیاترەوە نمایش کرا
ئۆنەر بە بێدەنگی نوێترین مۆبایلی خۆی لە چین نمایش کرد، بە ناوی Honor Play 5T Pro، ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجی لە خۆ دەگرێت لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵ
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و ڕووناک کەرەوە(LED) لە خۆ دەگرێت، هەروەها چیپسێتی Mediatek Helio G80 لەسەر جێگیر کراوە
بە ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت بەردەست دەبێت و پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 22.5 وات دەکات و کار بە ڕووکاری Magic UI 4.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 10 دەکات
بە ڕەنگی ڕەش و زیوی بەردەست دەبێت و نرخی بریتییە لە 231 دۆلار لە وڵاتی چین
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.