ئەپ و نەرمەکاڵا
28, ئایار 2025
ئەپڵ ئەپێکی تایبەت بە یاریکردن بەردەست دەکات لە وەشانی iOS 19

ئەپڵ کار لەسەر ئەپێکی تایبەت بە یارییەکان دەکات بە پێی ڕاپۆرتێکی بلومبێرگ. لە ڕێگەی ئەپەکەوە دەتوانیت هەموو یارییەکان کار پێ بکەیت، هەروەها بەشی دەستکەوتەکان (Achievements) و ڕیزبەندی ناو یارییەکان و زیاتر لە خۆ دەگرێت.
ئەپڵ بەنیازە ئەپە نوێیەکە لەسەر سیستەمەکانی جێگیر بکات لە کاتی بڵاو کردنەوەیان لە پاییزی ئەمساڵ.
ئەپڵ لە ڕێگەی ئەپە نوێیەکەوە هەوڵ دەدات جێگەی Game Center پێ بگرێتەوە، کە چەند ساڵێکی زۆرە بۆ بانگهێشت کردنی هاوڕێیان و پیشاندانی دەستکەوتەکانی ناو یارییەکان بەکار دەهێنرێت. هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەیەوە یارییەکان دابەزێنێت کە ئەمە هەنگاوێکی نوێیە لەلایەن ئەپڵەوە کە ڕێگە بە بەکارهێنەر بدات یاری لە دەرەوەی کۆگای App Store دابەزێنێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.