مۆبایل و تابلێت 13, نیسان 2022

بە فەرمی مۆبایلی iQOO Neo6 بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 و نرخێکی گونجاو نمایش کرا

 

نوێترین مۆبایل لە زنجیرە مۆبایلەکانی iQOO لە ژێر ناوی iQOO Neo6 ڕاگەیاندرا، باشترین چیپسێتی کواڵکۆم Snapdragon 8 Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە، ڕوونمایەکی قەبارە 6.62 ئینجی لە خۆ دەگرێت بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +FHD و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 1,200 هێرتز، کامێرای سێڵفی لەسەر جێگیر کراوە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و 12 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی لە خۆ دەگرێت، هەروەها پاترییەکەی قەبارەی 4,700 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 80 وات، وە بە ڕەنگی پرتەقاڵی، شین، ڕەش بەردەست دەبێت

نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 440 دۆلار، 470 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، 518 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان IQOO
بۆچونی تۆ