مێتا 16, تشرینی یەکەم 2023

واتسئەپ تایبەتمەندی PassKeysی لەسەر ئەندرۆید بۆ زیاد کرا

 

ئێستا کاتی ئەوەیە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید ماڵئاوایی بکەن لە نامە (SMS) ـە بێزارکەران بۆ هەر جارێک چوونەژوورەوەیان بۆ نێو هەژمارەکانیان. ئەپی واتسئەپ تایبەتمەندی PassKeysی لەسەر ئەندرۆید بۆ زیاد کرا. ئێستا بەکارهێنەرانی ئەپەکە دەتوانن بە بەکارهێنانی ڕووخسار یاخوود پەنجەمۆریان یاخوود بەکارهێنانی Pin(چەند ژمارەیەک) بۆ هەر جارێک چوونەژوورەوە بچنە نێو هەژمارەکانیان لە جیاتی تێپەڕەوشە(Password) و پاشان دووپاتکردنەوە لە ڕێگەی SMS.

https://twitter.com/WhatsApp/status/1713948410942804433?t=qk2USbtbuDhA2lFOYYCRCw&s=19

پێشووتر تایبەتمەندییەکە بۆ وەشانی تاقیکاری بەردەست کرابوو، بەڵام ئێستا بۆ تەواوی بەکارهێنەرانی واتسئەپ لەسەر ئەندرۆید بەردەستە. تاوەکو ئێستا هیچ کاتێک دیاری نەکراوە بۆ بەردەست خستنی ئەم تایبەتمەندییە بۆ سیستەمی iOS، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەمزووانە بەردەست بکرێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ