ئۆتۆمبێل
14, نیسان 2022
براندە گرانبەهاکەی سەر بە کۆمپانیای فۆڕد یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی نمایش دەکات

براندی Lincoln سەر بە کۆمپانیای فۆڕد، کە بە براندی درووستکەری ئۆتۆمبێلە گرانبەها و گەورەکان بەناوبانگە، بە فەرمی لە ڕۆژی 20 ـی ئەم مانگەدا کۆنگرەیەک دەبەستێت و یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی نمایش دەکات، لە کورتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت کە چەشنی ئۆتۆمبێلەکە SUV بچووک یان crossover، بەداخەوە لە چەشنی Sedan دەرناکەوێت
بۆ براندەکە دەبێتە یەکەمین ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی، چوونکە پێشووتر براندەکە تەنها سێ ئۆتۆمبێلی هایبرد(هجین) هەبووە، واتە بە بەنزین و کارەبایی کار بکات، بەڵام کۆمپانیاکە بەزویی دەیەوێت بێتە نێو بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و بەڵێنی داوە تاوەکو ساڵی 2030 تەواوی ئۆتۆمبێلەکانی بە کارەبایی بکات
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە ڕۆژی 20 ـی مانگدا ڕادەگەیەنرێت بۆ فرۆشتن نییە و تەنها وەک نموونەیە بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی دیکەی براندەکە کە لە داهاتوودا نمایش دەکرێت، ئەگەری زۆرە یەکەمین ئۆتۆمبێلی براندەکە کە بۆ فرۆشتن بێت لە کۆتایی ئەمساڵ بێت
میران ئەبوبەکر
نووسەر لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.