شاومی 14, حوزه‌یران 2022

فێرکاری: چۆنێتی زانینی ڕێژەی تەندرووستی پاتری مۆبایلەکانی کۆمپانیای شاومی

 

 

ئەگەر خاوەنی مۆبایلێکی کۆمپانیای شاومیت دەتوانیت بە چەند ڕێگایەک بزانیت کە ڕێژەی تەندرووستی پاتری مۆبایلەکەت چەندە و چۆنە، پێویستە گرنگی بە ڕێژەی پاتری بدەیت، چوونکە بوونی پاترییەکی خراپ کاریگەری لەسەر پارچەکانی دیکەی مۆبایلیش هەیە، لە کاتە خراپەکاندا پێدەچێت بئاوسێت و بتەقێتەوە

 

لەگەڵ ڕاگەیاندنی وەشانی iOS 11.3 لە لایەن ئەپڵەوە، لە مانگی 3 ـی ساڵی 2018، تایبەتمەندی “تەندرووستی پاتری” بۆ مۆبایلە زیرەکەکان لە نێو خەڵکیدا ناسرا، بەڵام جگە لە کۆمپانیای هواوەی هیچ کۆمپانیایەکی دیکەی ئەندرۆید ئەم تایبەتمەندییەی لە مۆبایلەکانیدا جێگیر نەکردووە، بەڵام ئێمە ڕێگایەکی ئاسانتان پیشان دەدەین بۆ دۆزینەوەی ڕێژەی تەندرووستی پاتری مۆبایلەکەت

 

پشکنینی ڕێژەی تەندرووستی پاتری بە بەکارهێنانی Bug Report 

 

– سەرەتا بەشی Settings مۆبایلەکەت بکەوە و پاشان بڕۆ بەشی About Phone و پاشان کرتە لە All Specs بکە

– تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەت دەردەکەوێت، 5 جار کرتە بکە لە بەشی CPU کە لە وێنەکەدا دەرکەوتووە

– پاش ئەم پێنج جارە، هەزەیەک لە مۆبایلەکەت دوروست دەبێت و لەسەرەوە ئاماژە بە درووستکردنی Bug Report دەکات وەک لە وێنەکەدا دەرکەوتووە

– پاش ئەوەی کە دروستکردنەکە تەواو بوو، کرتە بکە لە ئەو بەشەی کە دیاری کراوە لە وێنەکەدا

– پاش كرتە کردنەکە، دەتباتە شوێنی فایلەکە و لەوێدا دەبێت دوای ئەم هەنگاوانە بکەویت کە لە وێنەکەدا دەرکەوتووە بۆ extract کردنی فایلەکە

– پاش ئەوەی فایلەکەت extract کرد، دێیتە ئەم بەشە و ئەو فایلەی لە وێنەکەدا دیاری کراوە ناوەکەی دەگۆڕیت بۆ ناوێکی سادە بۆ جیا کردنەوە، بۆ نموونە ئێمە لێرەدا دەیکەین بە t.txt ، ئاگاداربە، دەبێت فایلەکە کۆپی بکەیت بۆ نێو internal storage واتە لەو فایلەدا نەیهێڵیت، بە واتایەکی دیکە، کاتێک فایلەکە کۆپی دەکەیت، یەکەمین شوێن کە دەردەکەوێت تۆ فایلەکەی لێ پەیست بکە وەک لە وێنەکەدا دەرکەوتووە

– پاشان پێویست بە ئەپێک دەبێت، ئەویش ئەپی Terminal Emulator ـە، کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندنی

 

– پاش دابەزاندنی ئەپەکە، ئەپەکە بکەوە ئەم ڕووکارەت دێتە پێش لە یەکەمین کۆماند دەبێت بنووسیت cd sdcard

– ڕاستەوخۆ هێڵێکی نوێ دەکرێتەوە و دەبێت بنووسیت ls

– پاشان فایلەکانی مۆبایلەکەت دەردەکەوێت و دەبێت لە کۆتاییدا بنووسیت grep -an “battery capacity” k.txt

تکایە نووسینەکان وەک خۆی بنووسە.

– دواتر بەشێکی نوێ دەکرێتەوە و لە هێڵیEstimated  Battery Capacity (بە پێی مۆبایلەکان دەگۆڕێت)

– دەبێت قەبارەی پاتری مۆبایلەکەت کە لە بنچینەدا چەندە، بۆ نموونە ئەم مۆبایلە پۆکۆ ئێکس 3 پرۆیە و پاتری 5,160 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە ئەم ژمارەیەی دابەش بکەیت، بۆ نموونە ئێستا 4890/5160=0.9 دواتر لێکدانی 100 دەکەیت = بە 90% و ڕێژەی تەندرووستی پاترییەکە ئاشکرا دەبێت

سەرچاوە
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ