گووگڵ 19, تشرینی یەکەم 2023

گووگڵ کرۆم پێنج نوێکاری گەورەی لە بەشی Address bar بۆ بەردەست دەبێت

 

گووگڵ چەند تایبەتمەندییەکی گەورەی بۆ بەشی Address Bar (ئەو بەشەی وێبگەڕە کە تێیدا ناونیشانی ماڵپەڕێکی تێدا دەنووسیت) بەردەست دەخات.

ئێستا تەواوکردنی خۆکارانە بۆ ناونیشانی ماڵپەڕەکان زیرەکتر بووە. پێشووتر تەواو کردنی خۆکارانە بۆ ناونیشانی ماڵپەڕەکان تەنها بە یەک شێوە دەبوو، ئەگەر یەکەمین وشەت بە ڕاست نووسی بوایە ڕاستەوخۆ تەواوکەرەکەی دەهێنا، بەڵام ئێستا گۆڕانکاری ڕوویداوە و ئەم تایبەتمەندییە سەرەتا بۆ دێسکتۆپ بەردەست دەبێت. ئێستا دەتوانێت ناونیشانی ماڵپەڕەکەت بۆ تەواو بکات ئەگەر وشەیەک لە هەر شوێنێکی ناونیشانەکە بنووسیت. بۆ نموونە پێشووتر ئەگەر گەڕانت بۆ Google Flights ئەنجامدابا دەبوایە بە تەواوەتی وشەکە بنووسیت، ئێستا ئەگەر لە گووگڵەوە گەڕان بۆ Google Flights بکەیت و ماڵپەڕەکە بکەیتەوە، ئەوە بۆ جاری داهاتوو تەنها بە نووسینی Flights ڕاستەوخۆ ماڵپەڕەکە پێشنیار دەکات.

دووەمین تایبەتمەندی بریتییە لە پێشنیار کردنی ئەو ماڵپەڕانەی کە بەناوبانگن بە بێ ئەوەی پێشووتر سەردانت کردبێت.

وە ڕاستکردنەوەی ناونیشانەکان ئێستا زیرەکتر کراوە و لە ئەمڕۆوە ئەم تایبەتمەندییە لەسەر ئەندرۆید و iOS و دێسکتۆپ بەردەست دەبێت.

ئێستا دەتوانیت گەڕان ئەنجام بدەیت بۆ فۆڵدەرە Bookmark ـەکان ڕاستەوخۆ لە بەشی Address bar ـەوە.

هەروەها لە کۆتاییدا گووگڵ ڕایگەیاند ئێستا Address bar خێراتر و ئاسانتر کراوە بۆ خوێندنەوە و ئەنجامی باشتر پێشکەش دەکات.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان google گووگڵ
بۆچونی تۆ