فەیسبووک 24, ته‌مموز 2022

ئێستا دەتوانیت ڕیکلام بۆ کورتە ڤیدیۆکان ئەنجام بدەیت لە ئینستاگرام

 

کۆمپانیای مێتا نوێترین تایبەتمەندی بۆ تۆڕی ئینستاگرام بەردەست خست، کە بریتییە لە ‘Boost-ڕیکلام کردن’ی کورتە ڤیدیۆکان لە بەشی Reels یاخوود بە شێوەیەکی سادەتر سپۆنسەر کردنی کورتە ڤیدیۆکان، کورتە ڤیدیۆکان پاش ئەوەی سپۆنسەر دەکرێن لە ستۆری، feed(پەڕەی سەرەکی ئینستاگرام)، بەشی Reels و بەشی Explore دەردەکەون

 

بۆ ئەوەی بتوانیت کورتە ڤیدیۆکان سپۆنسەر بکەیت دەبێت ماوەکەی لە 60 چرکە کەمتر بێت و بە ڕەهەندی 9:16 تۆمار بکرێت، بە واتایەکی دیکە بە شێوەی ستوونی تۆمار بکرێت

 

بەشی Reels واتە کورتە ڤیدیۆ لە ئینستاگرام بۆ ڕکابەری تیک تۆک هاتە بوون و لەوکاتەوە لە ڕکابەرییەکی توندایە لەگەڵ تیک تۆک، هەروەها ئینستاگرام دەڵێت ئێستا خەڵک 40% کاتەکانیان لە ئینستاگرام بە بەشی Reels ـەوە بەسەر دەبەن

سەرچاوە Tech Crunch
بۆچونی تۆ