ئۆنەر 17, شوبات 2024

ئۆنەر جۆری تایبەتی Porsche Design لە مۆبایلی ماجیک 6 لە کۆنگرەی MWC 2024 نمایش دەکات

ئۆنەر جۆرێکی تایبەتی مۆبایلی ئۆنەر ماجیک 6 لە کۆنگرەی MWC 2024 کە لە ڕۆژانی 26 بۆ 29ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت، نمایش دەکات. بۆ یەکەمین جارە ئۆنەر جۆری Porsche Design لە مۆبایلە ئاست بەرزەکانی نمایش دەکات. پێشووتر دیزاینی پۆرشە تایبەت بوو بە کۆمپانیای هواوەی، بەڵام ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە کۆتایی پێهات و ئێستا لەگەڵ کۆمپانیای ئۆنەر ڕێککەوتنی ئەنجامداوە.

ئۆنەر ماجیک 6 پرۆ کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای تێلەفۆتۆی 180 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی 50 مێگاپێکسڵە. هەروەها چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ