تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
2, ئەیلوول 2022
سۆشیاڵ میدیاکەی ترەمپ بلۆک دەکرێت لە پلەی ستۆر

گووگڵ بە فەرمی بڕیاریدا بە بان کردنی سۆشیاڵ میدیاکەی ترەمپ (Truth Social) لە کۆگای پلەی ستۆر، بە پێی وتەی ماڵپەڕی TechCrunch بان کردنەکە بەهۆی پێشێل کردنی هەندێک یاسا و ڕێسای کۆگاکە بووە، بەڵام ئەوەی سەیرە هێشتا ئەپەکە لەسەر کۆگای ئەپ ستۆری کۆمپانیای ئەپڵ بەردەستە (یاسا و ڕێسای کۆگای ئەپ ستۆری ئەپڵ و پلەی ستۆری گووگڵ نزیکن لە یەکەوە)
گەشەپێدەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە دان بە هەڵەکاندا دەنێن و بەڵێنی چارەسەر کردنی هەڵەکان دەدەن و داوا لە گووگڵ دەکەن کە پێداچوونەوەی زیاتر بکات و رێگە بە ئەپەکە بدات دووبارە بگەڕێتەوە نێو کۆگای پلەی ستۆر
تۆڕی کۆمەڵایەتی Truth Social لە لایەن سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆنەڵد ترەمپ دامەزرا لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو پاش ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بان کرا، بەڵام لە زۆرینەی وڵاتان ئەپەکە بەردەست نییە بۆ بەکارهێنان بۆ نموونە لە کوردستان و عێراق.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.