هەواڵ 27, ئەیلوول 2022

مۆبایلی هواوەی مەیت 50 پرۆ بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا نمایش کرا

 

مۆبایلی هواوەی مەیت 50 پرۆ چەند هەفتەیەک پێش ئێستا نمایش کرا لە چین و ئەمڕۆ کۆمپانیاکە مۆبایلەکەی بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا نمایش کرد، نرخی مۆبایلەکە لە ئەورووپا بۆ ڕەنگی ڕەش و زیوی بریتییە لە 1,299 یۆرۆ و بۆ ڕەنگی پرتەقاڵی نرخی مۆبایلەکە 1,399 یۆرۆ دەبێت، مۆدێلی ڕەنگ پرتەقاڵی پشتەوەی چەرمە

 

تەنها چەند جیاوازییەکی کەم هەیە لە نێوان جۆری جیهانی و جۆری چینی، یەکەمین جیاوازی جۆری جیهانی پشتگیری لە پەیوەندی کردن لە ڕێگەی مانگی دەستکرد(سەتەلایت) ناکات و دووەمین جیاوازی کار بە سیستەمی Harmony OS 3.0 ناکات، لەبری ئەوە کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری EMUI 13 بنەچەکراو لەسەر سیستەمی ئەندرۆید دەکات

 

سەرەڕای نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵ لە مۆبایلەکانی هواوەیدا، هێشتا ئەم نرخە بەرزەیان هەیە، دەتوانن تەواوی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە (لێرە) بخوێننەوە

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ