ئامێرە هەمەجۆرەکان 11, کانوونی یەکەم 2022

کاتژمێری Xiaomi Watch S2 بە پێوانەی لاشەیی وەکو چەوری و پلەی گەرمی پێست و زیاترەوە نمایشکرا

ئەمڕۆ شاومی یەکێک لە گەورەترین کۆنگرەکانی لە مێژووی کۆمپانیاکە لە چین بەست. یەکێکی تر لەو بەرهەمانەی کە نمایشی کرد بریتی بوو لە Watch S2. ئەم زنجیرەیە ڕکابەری زنجیرەی گالەکسی وۆچی سامسۆنگ و ئەپڵ وۆچە. خوێنەبە و زانیاری تەواو بخوێنەوە.

ئەم کاتژمێرە شێوەی بازنەییە و بە قەبارەکانی ٤٢ و ٤٦ ملم بەردەست دەبێت. دوو دوگمەی لەلای ڕاستی هەیە. کاتژمێرەکە کانزای stainless steel لە پێکهاتەکەی بەکارهاتووە و شووشەکەی Sapphireـە.

جۆری ٤٢ ملم ڕوونماکەی 1.32 ئینجە و جۆری ٤٦ ملم قەبارەی ڕوونماکەی ١.٤٣ ئینجە. هەردوو جۆرەکەی ڕوونماکەیان ئەمۆلێدە و ڕوونیەکەیان ٤٦٦ بە ٤٦٦ پیکسڵە. ئەم کاتژمێرە بەرگەی ئاو دەگرێت تا ٥ مەتر قوڵی.

لە ڕووی تەندروستی و لەش ڕێکییەوە، هەستەوەری ترپەی دڵ و SpO2ی هەیە. ئەم کاتژمێرە پێوانەی Body Composition imdm کە توانای پێوانەی ڕێژەی چەوری و بارستایی ماسولکە و قەبارەی پڕۆتین و زیاتریش هەیە. بۆ ئەوەی بەکارهێنەر ئەم تایبەتەمەندییە بەکاربهێنێت، دەبێت دوو پەنجە بخاتە سەر دووگمەکانی لای ڕاستی کاتژمێرەکە.

هەروەها ئەم کاتژمێرە توانای زانینی پلەی گەرمی پێستی هەیە و توانای چاودێریکردنی خەو و فشار و سوڕی مانگانەی ئافرەتانی هەیە و توانای ڕاهێنان پێکردنی هەناسەدانی هەیە بە بەکارهێنەر. هەروەک زیاتر لە ١٠٠ دۆخی وەرزشی لەخۆی دەگرێت.

کاتژمێرەکە مایکڕۆفۆن و بڵندگۆی هەیە بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەڕێگەی بلوتوزەوە. ئەم کاتژمێرە ژمارەیەک ئەپ لەخۆی دەگرێت بۆ ئەنجامدانی کرداری جیاواز. هەروەها GPS و بلوتوز ٥.٢ و NFC  هەیە. جۆری ٤٦ ملم پاتریەکەی ٥٠٠ ملی ئەمپێرە و بەرگەی ١٢ ڕۆژ دەگرێت و جۆری ٤٢ ملم پاتریەکەی ٣٠٥ ملی ئەمپێرە و بەرگەی ٧ ڕۆژ دەگرێت.

نرخی ئەم کاتژمێرە بەم شێوەیەیە:

  • ٤٢ ملم جۆری ئاسایی ڕەش: ١٤٣ دۆلار
  • ٤٢ ملم ڕەنگ زێڕی کاڵ لە جۆری چەرم: ١٧٢ دۆلار
  • ٤٦ ملم جۆری ئاسایی ڕەش: ١٥٧ دۆلار
  • ٤٦ ملم ڕەنگ زێڕی کاڵ لە جۆری چەرم: ١٨٦ دۆلار

جێگەی باسە، کاتژمێرەکە لە ئێستادا لە چین بەردەستە بۆ کڕین.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Xiaomi XiaomiWatchS2
بۆچونی تۆ