تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 18, نیسان 2024

تیک تۆک ئەپە نوێیەکەی بۆ ڕکابەری ئینستەگرام بۆ هەندێک لە بەکارهێنەرانی بەردەست دەکات

تیک تۆک دەستی کرد بە بەردەست کردنی ڕکابەرەکەی ئینستەگرام، TikTok Notes بۆ هەندێک بەکارهێنەری دیاری کراو لە هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS لە ئوسترالیا و کەنەدا. هەروەها تیک تۆک ئەپەکەی لە ئەپ ستۆر و گووگڵ پلەی زیاد کردووە و هەندێک وێنەی فەرمی لە ئەپەکە داناوە. لە وێنەکاندا دەرکەوتووە بەکارهێنەر دەتوانێت سەردێڕ لە سەروو کاپشنەکانەوە بنووسێت کە ئەوە تایبەتمەندییەک بووە کە هەرگیز بۆ ئینستەگرام بە شێوەیەکی فەرمی بەردەست نەبووە. هەروەها پێدەچێت ڕووکاری ئەپەکە بەسەر دوو بەشی سەرەکیدا دابەشبێت، بەشێک کە دەتوانیت پۆستەکانی ئەو کەسانە ببینیت کە فۆڵۆویان دەکەیت و بەشێکی دیکەی “بۆ تۆ – For You”.

جگە لەم جیاوازییە بچووکانە، ئەپەکە زۆر هاوشێوەیە لەگەڵ ئینستەگرام و ئەمەش بە ئاسایی دادەنرێت چوونکە مێتا چەند ساڵێکە لاسایی تیک تۆک دەکاتەوە بەردەست کردنی کورتە ڤیدیۆکاندا لە تۆڕە جیاوازەکانی.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان TikTok تیک تۆک
بۆچونی تۆ