وەن پڵەس 7, ئازار 2023

بە فەرمی مۆبایلی OnePlus Ace 2V بە چیپسێتی Mediatek Dimensity 9000 نمایش کرا

 

وەن پڵەس مۆبایلی Ace 2V ئەمرۆ لە چین نمایش کرد، بە سێ کامێرا و چیپسێتی Dimensity 9000 و زیاتریش.

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.74 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 2772 * 1240 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، وە کامێرای 16 مێگاپێکسڵی سێڵفی لە خۆ دەگرێت.

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. هەروەها پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات لە خۆ دەگرێت.

نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 310 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 360 دۆلار و 405 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان OnePlus وەن پڵەس
بۆچونی تۆ