ئۆپۆ
2, تشرینی یەکەم 2023
بە فەرمی وەن پڵەس بەمزووانە یەکەمین مۆبایلی چەماوەی نمایش دەکات

بە فەرمی وەن پڵەس و ئۆپۆ هەمان مۆبایلی چەماوە لە ژێر ناوی جیاوازدا نمایش دەکەن. ئەمڕۆ وەن پڵەس لە ئیمەیڵێکدا بە پێگەی The Vergeی ڕاگەیاند کە بەمزووانە وەن پڵەس مۆبایلێکی چەماوە نمایش دەکات و تیمەکانی ڕاسپاردووە کە هەمان مۆبایل لە ژێر ناوی جیاوازدا بۆ بازاڕە جیاوازەکانی جیهان بەرهەم بهێنن. وەن پڵەس ئاماژەی بە مۆبایلەکە نەکردووە، بەڵام پێدەچێت هەمان مۆبایلی Oppo Find N3 بێت. وە پێشووتر پێگەی GSM Arena ڕایگەیاندووە کە مۆبایلی Oppo Find N3 تایبەت دەبێت بە چین، بۆیە پێدەچێت لە ژێر ناوی OnePlus Open بۆ بازاڕەکانی جیهان ڕەوانە بکرێت.
ئەگەر هەمان مۆبایل بێت، ئەوا ڕوونمای ناوەوەی قەبارەی 7.82 ئینج و ڕوونمای دەرەوەی قەبارەی 6.31 ئینج دەبێت و بە بژاردەی ڕامی تاوەکو 24 گێگابایت و بیرگەی تاوەکو 1 تێرابایت بەردەست دەبێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.