ئەندرۆید
11, ئایار 2023
وەشانی تاقیکاری ئەندرۆید 14 بۆ 9 مۆبایلی جیا لە مۆبایلەکانی گووگڵ پێکسڵ ئێستا بەردەستە

وەشانی یەکەمی تاقیکاری ئەندرۆید 14 نزیکەی مانگێک پێش ئێستا لە لایەن گووگڵەوە راگەیاندرا. ئێستا بەردەستە بۆ 9 مۆبایلی جیا لە مۆبایلەکانی گووگڵ پێکسڵ، کە بریتین لە Nothing Phone (1), OnePlus 11, vivo X90 Pro, iQOO 11, Realme GT 2 Pro, Xiaomi 13 Pro, Xiaomi 13, Xiaomi 12T, Oppo Find N2 Flip.
بەڵام بیرت بێت پێدەچێت وەشانی تاقیکاری یەکەمی ئەندرۆید 14 کێشەی تێدا بێت کە بەکارهێنەر بێزار بکات، بۆیە باشتر وایە ئەگەر زۆر خوازیار نیت بۆ تاقیکردنەوەی ئەوا خۆتی لێوە دوور بگریت. ئێستا هەندێک ڕاپۆرت باس لەوە دەکەن وەشانەکە بۆ مۆبایلەکانی Nothing Phone (1), OnePlus 11, vivo X90 Pro, iQOO 11, Realme GT 2 Pro, Oppo Find N2 Flip هەندێک کێشەی هەبووە.
ئەگەر هێشتا هەر دەتەوێت وەشانەکە داببەزێنیت، ئەوا کرتە لەو بەستەرانەی خوارەوە بکە:
Vivo X90 Pro
OnePlus 11
Nothing Phone (1)
iQOO 11
(Realme GT 2 Pro (in Chinese
Xiaomi 13 Pro
Xiaomi 12T
Xiaomi 13
Oppo Find N2 Flip
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.