سامسۆنگ 18, کانوونی دووەم 2024

سامسۆنگ ئەڵقەی زیرەک درووست دەکات

سامسۆنگ لە کۆتایی بۆنەی Unpacked هەواڵێکی چاوەڕوانکراوی ڕاگەیاند. یەکەمین تیزەری بەرهەمی داهاتووی پیشاندا کە بریتییە لە ئەڵقەیەکی زیرەک بە ناوی Galaxy Ring. سامسۆنگ وەسفی ئامێرەکە بە ئامێرێکی بەهێز بۆ تەندرووستی و لەشساغی دەکات.

سامسۆنگ ڤیدیۆیەکی پیشاندا لەبارەی ئەڵقەکەوە بەڵام هیچ زانیارییەکی دیکەی لەبارەیەوە ئاشکرا نەکرد، وەک کاتی بەردەست بوونی و نرخی بەرهەمەکە.

ئەم هەواڵە چاوەڕوان کراوبوو و ماوەی چەند مانگێکە هەواڵی زۆر دەبیستین لەبارەی بەرهەمهێنانی ئەڵقەی زیرەک لە لایەن سامسۆنگەوە.

سەرچاوە The Verge GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ