ئۆپۆ 12, ئایار 2023

ئۆپۆ بەشی پەرەپێدانی چیپی کۆمپانیاکەی دادەخات

ئۆپۆ پشتڕاستی کردەوە کە بەشی پەرەپێدانی چیپی کۆمپانیاکەی کە دەکەوێتە شاری شەنگەهای وڵاتی چین دادەخات، ئەمەش بەهۆی نا سەقامگیری لە ئابووری جیهان و پیشەسازی مۆبایل. بەشەکە بەرپرس بوو لە دروستکردن و پەرەپێدانی زنجیرە چیپەکانی MariSilicon، کە بریتی بوون لە چیپی ISP لەجۆری MariSilicon X و چیپی دەنگی لەجۆری MariSilicon Y.

 

ئۆپۆ لەساڵی 2019 ئەم بەشەی کۆمپانیاکەی بە مەبەستی پەرەپێدانی ISP و مۆدێم و چییە دەنگییەکان لە ناوخۆی کۆمپانیاکەیدا دامەزراند. بە پێی چەند وتەیەک بێت ئۆپۆ بە بڕی 1.4 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لەم بەشەدا کردووە.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆپۆ Oppo
بۆچونی تۆ