ئامێرە هەمەجۆرەکان
24, ئایار 2023
ڕێدمی کاتژمێری زیرەکی Redmi Watch 3 Liteـی بەهەمان دیزاینی Apple Watch نمایش کرد

شاومی کاتژمێری زیرەکی Redmi Watch 3 Lite بە بێدەنگی نمایش کرد کە دیزاینەکەی هاوشێوەی کاتژمێرە زیرەکەکانی Apple Watchـە.

ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED بە قەبارەی 1.83 ئینج. پێوانی ترپەی دڵ و پێوانی ئۆکسجینی خوێن و چاودێری خەوتن لە خۆ دەگرێت، هەروەها 100 جۆری وەرزشی هەیە، توانای ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنیشی هەیە.
خاوەن بڕوانامەی 5ATM بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز، توانای بەرگەگرتنی 12 ڕۆژ بەکارهێنانی ئاسایی و 8 بەکارهێنانی قورسی هەیە. نرخەکەی بریتییە لە 37 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.