تێکنۆ
24, ئەیلوول 2023
لاپتۆپی Tecno Megabook T1 2023 14 بە پرۆسێسەی نەوەی سیانزەیەمی ئینتێڵ نمایش کرا

کۆمپانیای Tecno لەم دواییانەدا لاپتۆپی Megabook T1ـی لە هیندستان نمایش کرد،. ئێستا بڕاندەکە جۆری جیهانی لاپتۆپەکەی لە ژێر ناوی Tecno Megabook T1 2023 14 نمایش کرد.لاپتۆپەکە ڕوونماکەی قەبارەی 14 ئینجە و ڕوونیەکەی Full HDـییە و ڕووناکی دەگاتە 350 نیت.

ئەستوورییەکەی 14.8 ملم و کێشی تەنها 1.39 کیلۆگرامە. بە پڕۆسێسەری نەوەی سیانزەیەمی ئینتێڵ Intel Core i7-13700H و گرافیکی ناوەکی Intel Iris Xᵉ Graphics کار دەکات. بە ڕامی 16 گێگابایت لە جۆری LPDDR4 و بیرگەی 1 تێرابایت بەردەست دەبێت.
دەرچەی USB 3.0 و Type-C و HDMI لە خۆدەگرێت. لاپتۆپەکە پاترییەکی 75Wh لەسەر جێگیر کراوە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات. نرخی دەستپێکی لاپتۆپەکە لە سەرەتادا بریتییە لە 399 دۆلار بەڵام کۆمپانیا نرخی فەرمی ئاشکرا نەکردووە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.