هەواڵ
4, ئەیلوول 2025
هواوەی نەوەی دووەمی مۆبایلە سێ لا نوشتاوەکەی بە هەندێک گۆڕانکارییەوە نمایش کرد

هواوەی ئەمڕۆ بە فەرمی مۆبایلی سێ لا نوشتاوەی Mate XTs نمایش کرد. لە ئێستادا بەردەستە تەنها بۆ وڵاتی چین. تەنها هەندێک گۆڕانکاری تێدا کراوە بەراورد بە نەوەی یەکەم بەڵام بە ڕەنگی نوێ بەردەست دەبێت و پشتگیری لە پێنووسی زیرەک دەکات و نرخی کەمترە.
ئەگەر بە تەواوەتی هەر سێ ڕوونماکە بکەیتەوە، قەبارەی دەبێت بە 10.2 ئینج. هەروەها ئەگەر یەکێکیان بچەمێنیتەوە دەبێت بە 7.9 ئینج و ئەگەر ئەویتریشیان بچەمێنیتەوە دەبێت بە 6.4 ئینج. ڕوونی ڕوونماکە تاوەکو 3K بەرز دەکرێتەوە.
ڕەنگەکانی مۆبایلەکە.
چیپسێتی نوێی Kirin 9020 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای گۆشە فراوانەکەی ڕوونی بەرز کراوەتەوە بۆ 40 مێگاپێکسڵ. نرخی نزیکەی 280 دۆلار لە نەوەی پێشووتری کەمترە و نرخی دەستپێکی ئەم نەوەیە بریتییە لە 2,520 دۆلار. (دەتوانن لێرە خوێنەری تایبەتمەندییەکانی نەوەی یەکەم بن. جیا لەو گۆڕانکاریانەی باسمان کرد تایبەتمەندییەکانی دیکە هاوشێوەن.)
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.