ئەپڵ
6, حوزهیران 2023
وەشانی iPadOS 17 بە دەستکاریکردنی شاشەی قوفڵ وەکو ئایفۆنەکان و زیاتر ڕاگەیەندرا

ئەپڵ لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ WWDC 2023 وەشانی iPadOS 17 ڕاگەیاند. ئێستا وەکو ئایفۆن ئایپادەکانبش توانای دەستکاریکردنی پاشبنەما و شاشەی قوفڵییان هەیە.

هەروەها ئێستا شاشەی قوفڵ پشتگیری وێجتەکان دەکات. تایبەتمەندیی Stage Manager باشتر کراوە کە ئێستا بەکارھێنەر دەتوانێت چەند ئەپێک لە یەک کاتدا کار پێ بکات.
هەروەها هێنانی ئەپی Health، بۆ ئایپادەکان. هەروەها PDFـی لەگەڵ ئەپی Notes تێهەڵکێش کرد.

وەشانەکە لە ئەمڕۆوە بە شێوەی پێشبینین بۆ گەشەپێدەران بەردەست دەبێت، هەروەها وەشانی تاقیکاری گشتی لە مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت، وە وەشانی جێگیر بڵاو کردنەوەی دەکەوێتە ئەم پاییزە، بەردەست دەبێت بۆ iPad نەوەی شەشەم و دواتر، ئایپاد ئێیەری 3 و دواتر و نئایپاد مینی نەوەی 5 دواتر و نەوەی دووەمی مۆدێلی 12.9 ئینجی ئایپاد پرۆ و هەموو نەوەکانی ئایپاد پرۆی مۆدێلی 11 ئینج.
هەروەها خوێنەری:
ئەپڵ وەشانی iOS 17 بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە ڕاگەیاند
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.