ئای ئۆ ئێس 6, حوزه‌یران 2023

ئایفۆن 8 و 8 پڵەس و ئێکس پشتگیری وەشانی iOS 17 ناکەن


ئەپڵ ڕۆژی ڕابردوو وەشانی iOS 17 لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ WWDC 2023 ڕاگەیاند، بۆ کار پێکردنی وەشانە نوێیەکە دەبێت مۆبایلی iPhone XS سەرووترت هەبێت.

 

واتا چیدیکە ئایفۆن 8 و 8 پڵەس و ئێکس پشتگیری ناکرێن و ناتوانن کار بە وەشانی iOS 17 بکەن، وەشانە نوێیەکە ئێستا بۆ پەرەپێدەران بەردەستەو چاوەڕوان دەکرێت لە پاییزی ئەمساڵ لەگەڵ زنجیرەی ئایفۆن 15 بۆ بەکارهێنەران بەردەست بخرێت.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Apple ئەپڵ iOS 17
بۆچونی تۆ