10
ئەپڵ 16, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

پشتڕاست کرایەوە کە جۆری تەختەکلیلی MacBook Pro لە هەمان جۆرە سەرکەوتووە کۆنەکەی لاپتۆپەکەیە

گرنگترین نوێکاری کە سەرنجی هەوادارانی MacBook Pro ـی ڕاکێشا لە MacBook Pro ـی 16 ئینجییە نوێیەکەیدا، جۆرە نوێیەکەی تەختەکلیلەکەی بوو، کە لەمەوبەدوا ئەپڵ بە تەواوەتی پشتی لە بەکارهێنانی جۆری ناسەرکەوتووی پەپولەیی (Butterfly Keyboard) کرد.

لە پڕۆسەی هەڵوەشاندنی تیمی iFixit بۆ MacBook Pro ـی 16 ئینجییە نوێیەکە، تیمەکە پشتڕاستی کردەوە کە جۆری مەقەستی (Scissor) ـی تەختەکلیلی MacBook Pro ـە نوێیەکە، هەمان جۆری ئەو تەختەکلیلەیە کە بۆ مۆدێلەکانی پێش ساڵی 2015 ـی MacBook Pro بەکارهاتبوو. ئەمە مایەی دڵخۆشییە، چونکە هیچ کەسێک کێشەی لەگەڵ تەختەکلیلی مۆدێلەکانی بەر لە ساڵی 2015 ـی سەرجەم زنجیرەکانی MacBook ـدا نەبوو. بەڵام لە دوای ساڵی 2015 ـەوە بارودۆخەکە تێکچوو و ئەپڵ تەختەکلیلی جۆری پەپولەیی (Butterfly Keyboard) ـی بۆ MacBook Pro بەکارهێنا و زۆرینەی بەکارهێنەران بەدەست کێشەی تێکچوونی دوگمەکانەوە دەیانناڵاند.

تیمی iFixit دەڵێت دوگمەکانی تەختەکلیلی MacBook Pro ـی 16 ئینجی لە توانایاندایە 0.5 میلیمەتر زیاتر بنیشن لە کاتی پەنجە پیاناندا، هەروەها خودی دوگمەکان 0.2 میلیمەتر ئەستوورتر کراون بە بەراورد بە دوگمەکانی تەختەکلیلی جۆری پەپولەیی.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەپڵ MacBook Pro ـی 16 ئینجی بە تەختەکلیلی جۆری مەقەستی و نرخی 2,399 دۆلارەوە ڕاگەیاند.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ