رەقەکاڵا
7, کانوونی یەکەم 2023
لاپتۆپی Acer Nitro V16 بە پرۆسێسەری AMD Ryzen 8040 نمایش کرا

کۆمپانیای Acer لە دوای نمایش کردنی پرۆسێسەری AMD Ryzen 8040 یەکەم لاپتۆپی نمایش کرد کە پرۆسێسەرەکەی لەسەر جێگیر کراوە. لاپتۆپەکە بە گرافیک کاردی تاکو RTX 4060 بەردەست دەبێت. هەروەها دوو بژاردەی ڕوونمای دەبێت کە تەنها ڕوونیەکانیان جیاوازی دەبێت، یەکێکیان بە ڕوونی WQXGA دەبێت و ئەوی دیکەیان ڕوونی WUXGA دەبێت. هەردوو بژاردەی ڕوونماکە تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 165 هێرتز دەبێت و خێرایی وەڵامدانەوەیان 3ms.
بە ڕامی تاکو 32 گێگابایتی جۆری DRR55600 و بیرگەی 2 تێرابایتی جۆری SSD PCIe Gen 4 بەردەست دەبێت. دەرچەی USB-4 و Type-C و USB-3 و HDMI و microSD Card دەبێت و هەورەها پشتگیری لە Wi-Fi 6 دەکات. نرخی لاپتۆپەکە لە 1000 دۆلارەوە دەست پێ دکات.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.