هەواڵ
10, تەممووز 2023
کۆمپانیای EA یاری Black Panther دروست دەکات

کۆمپانیای EA لەگەڵ ستۆدیۆکانی Marvel Games بە هاوبەشی کار لەسەر یارییەکی تاکە کەسی (Single Player) و کامێرای کەسی سێیەم (Third Person) Black Panther دەکەن. یارییەکە لە لایەن ستودیۆی Cliffhanger Games پەرەی پێدەدرێت.
تاکو ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی یارییەکە نازانین، وەک کاتی بڵاو کردنەوەی یارییەکە، چیرۆکی یارییەک باس لە چی دەکات و لەسەر کام نەوەی کۆنسوڵ بەردەست دەبێت.
کۆمپانیای EA و ستۆدیۆی Marvel ساڵی ڕابردوو ڕێککەوتنێکییان ئەنجام دا بۆ پەرە پێدانی چەند یارییەک لە فیلمەکانی Marvel.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.