ئۆپۆ 2, ئازار 2020

کۆمپانیای Oppo مۆبایلی Oppo Reno 3 Pro ـی بە 6 کامێرا و نرخی دەستپێکی 415$ ـەوە نمایشکرد

کۆمپانیای Oppo مۆبایلی نوێی Oppo Reno 3 Pro ـی بە 6 کامێراوە لە وڵاتی هیندستان نمایشکرد. کۆمپانیاکە مۆبایلی Oppo Reno 3 Pro 5G ـی لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا لە چین بەردەست کردبوو.

کێش و ئەستووری مۆبایلی نوێی Oppo Reno 3 Pro کەمتر کراوەتەوە، 8.1 میلیمەتر ئەستوورە و کێشی 175 گرام دەبێت. لە دیزایندا، بە تەواوی لەگەڵ جۆرە 5G ـییەکەی هاوشێوەیە، هەروەها مۆبایلێکی دیکەی لێوار کەمی ڕوونمای کۆمپانیاکەیە و خاوەن ژمارەیەک ڕەنگی تێکەڵە و 4 کامێرایە لە پشتەوە، کە بە تەواوەتی سەرنجڕاکێش دەری دەخەن. Oppo دەڵێت سەرجەم ڕەنگەکانی مۆبایلەکە مانای ئاسمان دەگەیەنن، خاوەن هەریەکە لە ڕەنگە تێکەڵاوەکانی شینی تیشکدەر و ڕەشی سەر لەبەیان و سپیی ئاسمانییە.

مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.4 ئینج لە جۆری Super AMOLED و بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و بە چێوەی 20:9. هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە. لە پێشەوە، خاوەن 2 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 44 و 2 مێگاپێکسڵ. لە پشتەوەش، خاوەن 4 دانە کامێرای کارامەیە بە ڕوونییەکانی 64 و 13 و 8 و 2 مێگاپێکسڵ، کە نزیککردنەوەی 5 هێندەیی هایبرید و 20 هێندە نزیککردنەوەی دیجیتاڵییان هەن.

 

لە ناوەوە، پڕۆسێسەری نوێی Helio P95 ـی کۆمپانیای MediaTek ـی لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن ڕامی 8 گێگابایتی و بیرگەی 128 و 256 گێگابایتی و تەنانەت دەرچەی microSD ـیشە بۆ زیادکردنی قەبارەی بیرگەکەی. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,025 ملی ئەمپێر، کە بارگاویکردنەوەکەی پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرای Oppo VOOC 4.0 دەکات بە توانای 30 وات؛ بە ماوەی 20 خولەک تاوەکو 50% بارگاوی دەبێتەوە و بە 56 خولەک تاوەکو 100% بارگاوی دەبێتەوە.

بە ڕووکاری ColorOS 7 ـی بنچینەکراو لەسەر Android 10 کار دەکات، پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ناکات.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Oppo Reno 3 Pro:

  • ڕوونما
    • قەبارە: 6.4 ئینج.
    • جۆر: Super AMOLED.
    • وردی نیشاندان: 1080 بە 2400 پێکسڵ.
  • دیزاین
    • نۆچ: نییە.
    • چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
  • پڕۆسێسەر: (Mediatek Helio P95 (10 nm.
  • گرافیک: PowerVR GM9446.
  • ڕام: 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.1 میلیمەتر.
  • کێش: 175 گرام.
  • پاتری: 4,025 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 30 وات؛ بە 20 خولەک تاوەکو 50% بارگاوی دەبێتەوە و بە 56 خولەک تاوەکو 100% بارگاوی دەبێتەوە. 
  • کامێرای پشتەوە
    • سەرەکی: 64 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.7 و لە جۆری Wide.
    • دووەم: 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Telephoto.
    • سێیەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری macro.
    • چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری هەستەوەری قوڵی.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
    • سەرەکی: 44 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 لە جۆری Wide.
    • دووەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 لە جۆری هەستەوەری قوڵی.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
  • دەرچە: USB-C – بیستۆک – microSD.
  • ڕایەڵە: 4G/LTE – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
    • تایبەتمەندی NFC: هەیە.
    • تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: دووانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: شینی تیشکدەر – ڕەشی سەر لەبەیان – سپیی ئاسمانی.
  • سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری ColorOS 7 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • نرخ: دەستپێدەکات لە 415$.

نرخی مۆبایلەکە 415$ دەبێت بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت، هەروەها 455$ دەبێت بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت. ڕێکەوتی بەردەستکردنی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام هیندستان یەکەم شوێن دەبێت کە لێی بەردەست دەبێت.

سەرچاوە The VergeGSMArena
بۆچونی تۆ