سامسۆنگ 12, كانونی دووه‌م 2020

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی Samsung Galaxy XCover Pro ـی تایبەت بە کرێکاران ڕاگەیاند

مێژووی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Samsung Galaxy XCover Pro دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ئەم مانگە، لەگەڵ ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی Galaxy A51 و A71 ـدا. بەڵام، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە بە فەرمی مۆبایلی Samsung Galaxy XCover Pro ـی ڕاگەیاند و تایبەتمەندییەکانیشی ئاشکرا کرد.

مۆبایلی Samsung Galaxy XCover Pro تایبەتە بە کرێکاران، هەر لەبەر ئەمە خاوەن تایبەتمەندی Samsung KNOX ـە بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگییەکانی شوێنی کار و لە ڕێگەیەوە دەتوانیت پەیوەندی خێرایی دەنگی هاوشێوەی ئامێری walkie-talkie ببەستیت. توانای هەیە بە خێرایی لیستی ناوەڕۆک لە ڕێگەیەوە درووست بکرێت، هەروەها بە ئاسانیش باڕ کۆدەکان بخوێنێتەوە.

مۆبایلەکە خاوەن 2 دوگمەیە، کە بە شێوەیەک پڕۆگرام کراون، هەر دانەیەکیان چەند ئیشێکی جیاواز بکەن بە پێی جارەکانی کرتە کردن.

خاوەن بڕوانامەی IP68 ـی تایبەت بە دژە تۆز و ئاوە و توانای هەیە تاوەکو قووڵی 1.5 مەتر بەرگەگری بەرامبەر بە ئاو و تۆز هەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، خاوەن بڕوانامەی MIL-STD-810G ـی تایبەت بە دۆخی کەشوهەوایە. بەمەش مۆبایلەکە تەواو شایستە دەبێت بۆ کرێکاران. توانای هەیە پاترییەکەی بە بێ کردنەوەی تەواوی پشتەوەی مۆبایلەکە، بگۆڕدرێت.

خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.3 ئینج لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2400 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن 2 کامێرایە بە ڕوونییەکانی 25 و 8 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن چاڵی ژێر ڕوونمایە کە کامێرایەکی 13 مێگاپێکسڵی تێدا جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Exynos 9611 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 4 گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکیش بە قەبارەی 64 گێگابایت. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,050 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Samsung Galaxy XCover Pro:

  • ڕوونماقەبارە: 6.3 ئینج. جۆر: LCD. وردی نیشاندان: 1080 بە 2400 پێکسڵ.
  • دیزایننۆچ: نییە. چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
  • پڕۆسێسەر: (Exynos 9611 (10 nm.
  • گرافیک: Mali-G72 MP3.
  • ڕام: 4 گێگابایت.
  • بیرگە: 64 گێگابایت.
  • ئەستووری: 10 میلیمەتر.
  • کێش: 217 گرام.
  • پاتری: 4,050 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 15 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 25 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Ultra Wide.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 13 مێگاپێکسڵ لە جۆری Wide.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت.
  • دەرچە: USB-C.
  • ڕایەڵە:  5G – LTE – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: دوانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: ڕەش.
  • سیستەمی کارپێکەر: One UI 2 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • نرخ: دەست پێدەکات لە 556$.

نرخی مۆبایلی Samsung Galaxy XCover Pro بڕی 500€/556$ دەبێت و لە ڕێکەوتی 31 ـی ئەم مانگەدا بەردەست دەکرێت، یەکەم وڵات فینلەندا دەبێت کە تێیدا بەردەست بکرێت.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ