ڕیەلمی 31, تەممووز 2023

بە فەرمی مۆبایلی Realme 11 5G نمایش کرا

 

ڕیەلمی بە فەرمی لە وڵاتی تایوان مۆبایلێکی نوێی لە زنجیرەی ڕیەلمی 11 بە ناوی Realme 11 5G نمایش کرد.

مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.72 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت و بە پارێزەری Gorilla glass 5 ڕووپۆش کراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و کامێرای 2 مێگاپێکسڵی قووڵیش لە خۆ دەگرێت لەگەڵ سێڵفییەکی 16 مێگاپێکسڵی.

چیپسێتی +Mediatek Dimensity 6100 لەسەر جێگیر کراوە و یەکەمین مۆبایلە ئەو چیپسێتەی لەسەر جێگیر دەکرێت.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات لە خۆ دەگرێت و لە تایوان نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 286 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Realme ڕیەلمی
بۆچونی تۆ