پزیشک و سەلامەتی
3, ئەیلوول 2024
زانکۆیەک دەڵێت پێوانە تەندرووستیەکانی کاتژمێری گالەکسی وۆچ بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش وردە

ساڵی ڕابردوو، کۆمپانیای سامسۆنگ لەگەڵ زانکۆی University of Michigan ڕێککەوتنی ئەنجامدا بۆ بۆ لێکۆڵینەوە و باشترکردنی ئەو پێوانە تەندرووستیانەی کە لەلایەن کاتژمێرە زیرەکەکانی سامسۆنگەوە تۆمار دەکرێن. ئێستا زانکۆکە لێکۆڵینەوەی ئەنجام داوە و ئەنجامەکانی خستۆتە ڕوو و پێوانەکان بە ورد ناودەبات.
لێدانی دڵ: ڕەنگە پێوانی لێدانی دڵ یەکێک بێت لە گرنگترین تایبەتمەندییە تەندرووستەکان لە نێو کاتژمێرە زیرەکەکاندا. زانکۆکە دەڵێت بە شێوەیەکی زۆر ورد کاتژمێرەکانی سامسۆنگ لێدانی دڵ دەپێون، بە جۆرێک %90 ورد و لێکچووە لەگەڵ ئامێری ECG لە کاتی ڕاکردندا.

ڕێژەی چەوری لەش: کاتژمێرەکە لە دیاری کردنی ڕێژەی چەوری لەشدا باشتر بووە، بە شێوەیەک %95 لێکچوو بووە لەگەڵ ئەنجامەکانی پشکنینی dual-energy X-ray absorptiometry (DEXA).
لەدەستدانی ئارەقە: ئەمەش پێوانەیە بۆ بڕی ئەو ئاوەی کە ڕاکەرێک لەدەستی دەدات لە کاتی ڕاکردنەکەیدا و بەکاردێت بۆ ئامۆژگاری کردنی خواردنەوەی ئاوی پێویست پاش ڕاکردن. کاتژمێرەکە ئەنجامەکانی 95% لێکچووە و وردە بەراورد بە ئامێری تایبەت بۆ هەمان مەبەست.
پێوانی VO2 max: ئەمەش پێوانی ئۆکسجینی هەڵمژراوە لەلایەن جەستەوە لە کاتی ڕاهێناندا. بە بەراورد لەگەڵ ئامێرە وردەکانی کلینیکی، کاتژمێرەکانی سامسۆنگ بە ڕێژەی %82 ورد و لێکچووە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.