ڕیەلمی 7, ئاب 2024

ڕیەلمی وەشانی 4G لە مۆبایلی ڕیەلمی 13 نمایش کرد

ئەمڕۆ کۆمپانیای ڕیەلمی لە وڵاتی ئەندەنوسیا مۆبایلی Realme 13 4G نمایش کرد. مۆبایلەکە بە چیپسێتی Snapdragon 685 بەهێز کراوە و بڕوانامەی IP64 هەیە. ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی OLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +FHD و ڕووناکی تاوەکو 2,000 نیت لە خۆ دەگرێت. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای قووڵیشی هەیە، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە.

پاترییەکی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات هەیە و نرخی دەستپێکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت لە وڵاتی ئەندەنوسیا بریتییە لە 185 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Realme ڕیەلمی
بۆچونی تۆ