هەواڵ
31, ئاب 2023
سۆنی نرخی ساڵانەی خزمەت گوزاری PS Plus بەرزدەکاتەوە

کۆمپانیای سۆنی مانگی داهاتوو نرخی بەشداریکردنی خزمەت گوزاری PS Plus بەرز دەکاتەوە. پلانی ساڵانەی چەشنی Essential لە 60 دۆلارەوە دەبێتە 80 دۆلار و چەشنی Extra لە 100دۆلارەوە دەبێتە 135 دۆلار و چەشنی Premium لە 120 دۆلارەوە دەبێتە 160 دۆلار. نرخە نوێیەکان لە ڕۆژی 6ـی مانگی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەشداربووانی ئێستای خزمەت گوزارییەکە پێویست ناکات هیچ پارەیەکی زیاتر بدەن بۆ بەردەوام بوون لە بەکارهێنانی خزمەت گوزارییەکە، بەڵام لە کاتی نوێکردنەوەیان لە جاری داهاتوودا ئەوا دەبێت بە نرخە نوێیەکان بەشداری بکەن.
سۆنی دەڵێت بەرزکردنەوەی نرخەکان هەموو جیهان دەگرێتەوە و ڕێگەیان پێ دەدات “بەردەوام بن لە هێنانی یارییە جۆرایەتی بەرزەکان بۆ خزمەتگوزارییەکە”
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.