مۆبایل و تابلێت 8, ئەیلوول 2023

مۆبایلی Huawei Mate X5 بە پاتری گەورەتر و ڕامی 16 گێگابایت نمایش کرا – نوێکرایەوە

هواوەی چەند هەفتەیەکە مۆبایلەکانی بە بێ هیچ بۆنەیەک نمایش دەکات، ئەمرۆش مۆبایلێکی دیکەی بەهەمان شێوە نمایش کرد کە ئەویش Huawei Mate X5ـە.

ڕوونما گەوەرەکەی قەبارەی 7.85 ئینجە لە جۆری LTPO OLED و بە ڕوونی 2224 * 2496 پیکسڵ، لە کاتی داخستنیش (مەبەستم ڕوونما بچوکەکەیەتی) قەبارەی 6.4 ئینجە لە جۆری LTPO OLED بە ڕوونی 1080 * 2504 پیکسڵ و بە پارێزەری Kunlun ڕووپۆش کراوە.

کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 13 مێگاپیکسڵە و هەروەها کامێرای تێلەفۆتۆشی 12 مێگاپیکسڵە و توانای 5 هێندە نزیکردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە.

هواوەی باسی جۆری چیپسێتەکەی نەکردووە کە لەسەر مۆبایلەکە جێگیر کراوە بەڵام چەند سەرچاوەیەک باس لەوە دەکەن کە هەمان چیپسێتی زنجیرە مۆبایلی Huawei Mate 60 لەسەر جێگیر کراوە کە Kirin 9000s بە قەبارەی 7 نانۆمەتر.

پاترییەکەی قەبارەی 5,060 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بە وایەری 66 وات و بێ تەلی 50 وات و پێچەوانەی 7.5 دەکات.

پشتگیری لەدوو جۆری نامە ناردن دەکات لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە و هەروەها بڕوانامەی IPX8 هەیە بۆ دژە ئاو. هواوەی تاکو ئێستا نرخی ئاشکرا نەکردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژی 15ـی ئەم مانگە بەردەست بێت بۆ کڕین.

نرخی مۆبایلەکە بەم شێوەیە دەبێت:

12GB + 256GB – ¥12,999 (~$1,785)
12GB + 512GB – ¥13,999 (~$1,925)
16GB + 512GB – ¥14,999 (~$2,060)

 

نوێکرایەوە لە (١٤ – ٩ – ٢٠٢٣) – نرخەکان زیاد کران

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ