رەقەکاڵا
4, ئەیلوول 2024
چیپسێتی Snapdragon 6 Gen 3 بە بێدەنگی نمایش کرا

چیپسێتی Snapdragon 6 Gen 3 دواین چیپسێتی کۆمپانیای کوڵکۆمە، کە بە بێدەنگی هەموو تایبەتمەندییەکانی بڵاو کرایەوە.
چیپسێتەکە وەشانێکی باشترکراوی Snapdragon 6 Gen 1 و لە ڕووی ئەنجامدانی ئەرکەکان کە پەیوەستە بە ژیری دەستکردەوە باشتر کراوە. چوار ناووکی جۆری Cortex-A78 بە خێرایی 2.4 گێگاهێرتز و چوار ناووکی جۆری Cortex-A55 بە خێرایی 1.8 گێگاهێرتز لە خۆ دەگرێت.
پشتگیری لە ڕامی LPDDR5 و بیرگەی USF 3.1 دەکات، هەروەها لە ڕووی پەیوەندییەوە پشتگیری لە WiFi 6E و Bluetooth 5.2 دەکات. هەروەها پشتگیری لە کامێرایی 200 مێگاپیسکڵی دەکات و تاکو ئێستا هیچ یەکێک لە کۆمپانیاکان ڕای نەگەیاندووە کە مۆبایل بەم چیپسێتەوە نمایش دەکەن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.