ئەپڵ 17, ئەیلوول 2023

کۆمپانیای Caviar مۆبایلی iPhone 15 Pro بە زێڕی پێوانە 18 نمایش کرد

هێشتا هەفتەیەک بەسەر نمایش کردنی ئایفۆنە نوێیەکاندا نەڕۆشتووە و کۆمپانیای Caviar کە کاری ڕووپۆش کردنی بەرهەمەکانە بە خشڵ و زێڕی گران بەها، چوار مۆدێلی ئایفۆن 15 پرۆی نمایش کرد کە بە زێڕ و خشڵی گران بەها ڕووپۆش کراون.

مۆدێلی iPhone 15 Pro Ultra Gold نرخی لە 8,890 دۆلارەوە دەست پێدەکات، هەروەها مۆدێلی iPhone 15 Pro Max Ultra Gold نرخی لە 9,670 دۆلارەوە دەست پێدەکات، بەشی پشتەوەیان بە زێڕی پێوانە 18 ڕووپۆش کراوە و لۆگۆی ئەپڵیش لە زێڕی پێوانە 24 پێکهاتووە.

مۆدێلی Ultra Black کە لە aviation titanium with PVD دروست کراوە و هەروەها لۆگۆ ئەپڵ لە زێڕی پێوانە 24 پێکهاتووە، نرخی جۆری پرۆ لە 8,060 دەست پێ دەکات و جۆری پرۆ ماکس لە 8,840 دۆلار دەست پێ دەکات.

جگە لەم دوو مۆدێلە، کۆمپانیای Caviar سێ مۆدێلی دیکەشی نمایش کرد کە Titan Black و Starry Night و Dark Redـن کە لە تیتانیۆم و کاربۆن دروست کراون.

کۆمپانیای Caviar تەنها 99 یەکە لە هەریەکێک لەم پێنج مۆدێلە دروست دەکات.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ