ئەپ و نەرمەکاڵا
25, ئەیلوول 2023
ئێستا ChatGPT دەتوانێت ببیسێت، ببینێت، قسە بکات

کۆمپانیای OpenAI درووستکەری بۆتی ChatGPT نوێکردنەوەیەکی گەورە و گرنگی بۆ بۆتەکە ڕاگەیاند.
کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە گفتوگۆی دەنگ و وێنەی بۆ چاتبۆتەکە زیاد کردووە — زیاد کردنەکە لە ئەپی مۆبایلی ChatGPT ـیەوە دەست پێدەکات.
ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات گفتوگۆی سروشتی و ژیرانە لەگەڵ ChatGPT بکەن، و بە شێوازی نوێ بەکاریبهێنن، وەک چارەسەرکردنی کێشەکان، شیکردنەوەی دەوروبەریان و تێگەیشتن لە داتا ئاڵۆزەکان. دەتوانێت بیبیستێت، هەروەها دەتوانێت قسە بکات بەهۆی GPT-3.5 و GPT-4.
لە باس کردنی تایبەتمەندییەکە لە بلۆگی فەرمیدا، OpenAI هەندێک لەو نموونانە نیشان دەدات کە دەتوانیت تاقیبکەیتەوە: دەتوانیت وێنەی پاسکیلەکەت بگریت و داوا لە چاتبۆتەکە بکەیت کە یارمەتیت بدات لە دابەزاندنی کورسییەکەی و یارمەتیت دەدات بزانیت ئایا ئامرازێکی گونجاوت هەیە یان نا. ئەگەر پارچەکانی پاسکیلەکەت ناناسیتەوە، دەتوانیت وێنەی بگرێت و پرسیار لە چاتبۆتەکە بکەیت و ئەویش پێت دەڵێت.
بۆ دەستپێکردنی قسەکردن لەگەڵ ChatGPT پێویستە گفتوگۆی دەنگی لە ڕێکخستنەکانی ئەپەکەدا چالاک بکەیت. پاشان، پەنجە بنێ بە دوگمەی هێدفۆن بۆ هەڵبژاردنی دەنگەکەت و دەست بە چاتکردن بکە.
بۆ تایبەتمەندی ناسینەوەی وێنە، دەتوانیت وێنەیەکی نوێ بگرێت یان وێنەیەک کە پێشووتر چرکاندووتە بەکار بهێنیت. لەسەرەتا ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەشدار بووانی بە پارە(پڵەس) بەردەست دەبێت.
دەتوانیت ئەپی مۆبایلی ChatGPT لە گووگڵ پلەی و ئەپ ستۆر داببەزێنیت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.