ئێڵ جی
25, ئەیلوول 2023
ئێڵ جی یەکەمین لاپتۆپی چەماوەی نمایش کرد

ئێڵ جی هاتە نێو بازاڕی لاپتۆپە چەماوەکان و یەکەمین لاپتۆپی چەماوەی بە ناوی LG Gram Fold نمایش کرد. لاپتۆپەکە لە ئێستادا تایبەتە بە وڵاتی کۆریای باشوور. ڕوونماکەی لە جۆری OLED ـە بە ڕوونی 2560×1920 پێکسڵ، وێبکامەکەی FHD ـە. کاتێک نەچەمێندراوەتەوە ڕوونماکەی قەبارەی 17 ئینجە و کاتێک دەچەمێندرێتەوە قەبارەکەی دەبێتە 12 ئینج. وە پشتگیری لە تەختەکلیلی Bluetooth دەکات.

پاترییەکی 72Wh هەیە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 65 وات دەکات لە ڕێگەی دەرچەی USB-C ـەوە. پرۆسێسەری Intel Core i5-1335U لەسەر جێگیر کراوە لەگەڵ گرافیکی ناوەکی Intel Iris.

بیرگەکەی 512 گێگابایتە لە جۆری NVMe SSD و ڕامی 16 گێگابایتە. نرخی لاپتۆپەکە لە کۆریای باشوور بە نزیکەیی 3,730 دۆلارە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.