ئەپ و نەرمەکاڵا
16, ئازار 2024
سپۆتیفای ڤیدیۆ کلیپی بۆ زیاد دەبێت

بە فەرمی سپۆتیفای تایبەتمەندییەکی نوێ بەردەست دەکات کە بریتییە لە ڤیدیۆ کلیپ (Music Videos). تایبەتمەندییەکە لە ئێستادا بە شێوەیەکی تاقیکاری و بۆ هەندێک بەکارهێنەر لە تەنها 11 وڵاتی جیهان کە بریتین لە شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، پۆڵەندا، سوێد، بەڕازیل، کۆلۆمبیا، فلیپین، ئیندۆنیزیا، کینیا بەردەستە. هەروەها ڤیدیۆ کلیپەکە لە ئێستادا تەنها بۆ بەشداربووانی پریمییەم (بە پارە) و تەنها بۆ هونەرمەند Ed Sheeran, Doja Cat, Ice Spice, Aluna, Asake بەردەستە.
بۆ تەماشا کردنی ڤیدیۆ کلیپەکان، سپۆتیفای دوگمەی “Switch to Video” بەردەست کردووە کە دەتوانیت کرتەی لێ بکەیت و ڕاستەوخۆ دەگۆڕێت بۆ ڤیدیۆ کلیپ و دەتوانیت تەماشای ڤیدیۆ کلیپەکان بە ڕوونمای تەواو بکەیت کاتێک مۆبایلەکەت دەخەیتە سەر باری ئاسۆیی.و بە کرتە کردن لە “Switch to Audio” دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی دەنگی ئاسایی. ئەم تایبەتمەندییە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید و iOS و تەلەڤزیۆن و کۆمپیوتەریش بەردەستە. لە داهاتوودا بۆ تایبەتمەندییەکە بۆ هونەرمەند و وڵاتانی دیکە بەردەست دەبێت، بەڵام سپۆتیفای هیچی نەوتووە لەبارەی بەردەست کردنی تایبەتمەندییەکە بۆ بەکارهێنەرانی ئاسایی.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.