مۆتۆڕۆلا 5, ئەیلوول 2025

مۆتۆڕۆڵا 3 مۆبایلی نوێی لە کۆنگرەی IFA 2025 نمایش کرد

مۆتۆڕۆڵا ئەمڕۆ لە کۆنگرەی IFA 2025 سێ مۆبایلی نوێی بە ناوەکانی Motorola Edge 60 Neo, Moto G06, Moto G06 Power نمایش کرد.

لە نێو ئەم مۆبایلانەدا Edge 60 Neo بەهێزترینێتی. خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.4 ئینجییە لە جۆری pOLED بە ڕوونی 1.5K و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3,000 نێت.

بە چیپسێتی MediaTek Dimensity 7400 بەهێز کراوە و کار بە ئەندرۆید 15 دەکات و 5 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و ئاسایشی مانگانەی بۆ بەردەست دەبێت. بڕوانامەی IP68/IP69 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە و بڕوانامەی MIL-810H بۆ خۆگری(قایمی) بەدەست هێناوە.

Motorola Edge 60 Neo

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 13 مێگاپێکسڵی و تێلەفۆتۆی 10 مێگاپێکسڵی هەیە و کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵە. پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 68 وات بە وایەر و 15 وات بە بێتەل دەکات. نرخی دەستپێکی 399 یۆرۆیە (نزیکەی 465 دۆلاری ئەمریکی.)

Motorola G06 Power

هەرچی جۆری Moto G06 و Moto G06 Power خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.88 ئینجن لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +HD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. بە چیپسێتی MediaTek Helio G81 Extreme بەهێز کراون و کامێرای سەرەکی دواوەیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفیان ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە. بڕوانامەی IP64 بۆ دژە ئاو و خۆڵ تۆز هەیە و تاکە جیاوازییان لە پاتریدایە. جۆری Moto 06 خاوەن پاترییەکی قەبارە 5,200 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 10 وات بەڵام جۆری Moto G06 Power خاوەن پاترییەکی قەبارە 7,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 18 وات.

Motorola G06

نرخی دەستپێکی جۆری Moto G06 بریتییە لە 129.99 یۆرۆ و جۆرەکەی تریان بریتییە لە 139.99 یۆرۆ.

سەرچاوە Fonearena
بۆچونی تۆ