ئاسایشی ئەلیکترۆنی
2, تشرینی یەکەم 2023
هێزی ئاسمانی ئەمریکا لەگەڵ SpaceX ڕێکدەکەوێت

کۆمپانیای SpaceX لە لایەن هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە پەیوەندی پێوە کراوە بۆ ڕێککەوتنێکی 70 ملیۆن دۆلاری لە بەرامبەر دابین کردنی پەیوەندی لە ڕێگەی مانگی دەستکرد بە پرۆگرامی نوێی Starsheild.
پرۆژەی Starsheild سەر بە کۆمپانیای SpaceX ـە بەڵام تایبەتە بە دامەزراوە حکوومییەکان، لە ڕێگەی دابین کردنی پەیوەندی مانگی دەستکردی پارێزراو.

ڕێککەوتنی نێوان سوپای ئاسمانی ئەمریکا و کۆمپانیاکە بۆ ماوەی ساڵێکە. بەڵام ئەوەی سەیرە پێشووتر ئیلۆن مەسک ڕەتی کردەوە هیچ خزمەتگوزارییەکی کۆمپانیاکانی خۆی بۆ کەرتی سەربازی دابین بکات و وتی کۆمپانیاکانی من تایبەتن بە کەرتی مەدەنی نەوەک سەربازی. پێدەچێت ئیلۆن مەسک بیرۆکەکەی گۆڕی بێت پاش ئەوەی زۆرینەی سیناتۆرەکانی ئەمریکا ڕەخنەیان دەربارەی ئەو بڕیارە لێگرت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.