ئەندرۆید 27, تشرینی یەکەم 2024

تایبەتمەندییەکی زۆر باشی ئاگانامەکانی iOS بۆ ئەندرۆید بەردەست دەبێت

بە پێی دواین API سیستەمی ئەندرۆید، گووگڵ کار لەسەر تایبەتمەندییەکی نوێ دەکات بۆ سیستەمی ئەندرۆید کە چەند ساڵێکە لە iOS بەردەستە. تایبەتمەندییەکە پێی دەوترێت Ongoing Notification، کە ئەویش پیشاندان و نوێکردنەوەی ئاگانامەکان لە بەشی Status Bar لە مۆبایلەکان بە بەردەوامی. بە پێی چەند کۆدێک لە وەشانی Android 15 QPR1 Beta 3 دەرکەوتووە، تایبەتمەندییەکە لە کاتی ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان ماوەی پەیوەندییەکە پیشان دەدات کە لە شێوەی کەپسولێکە لە بەشی Status Bar دەردەکەوێت.

چەند وێنەیەکی خەیاڵی دروست کراو لەلایەن بەکارهێنەرانەوە تایبەت بە تایبەتمەندییەکە

سەرچاوە EngadgetAndroid Authority
بۆچونی تۆ