ژیری دەستکرد AI
5, تشرینی یەکەم 2023
ئەدۆبی ئامرازێکی نوێی ژیری دەستکرد بۆ Photoshop زیاد دەکات

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەدۆبی بۆنەیەک ببەستێت و چەند نوێکارییەکی نوێ بۆ ئەپەکانی ڕابگەیەنێت، یەکێکیش لەو تایبەتمەتمەندییانە بریتییە لە Project Stardust کە هەروەکو ئامرازەکەی Photoshopـە بەڵام بە شێوەیەکی پێشکەوتووتر و ئاسانتر. دەتوانیت شوێنی تەنەکان و مرۆڤەکان لە وێنەکاندا جووڵە پێ بکەیت و بیانسڕیتەوە تەنها بە یەک کلیک.
هەروەها تەنها لە ڕێگەی یەک کلیک دەتوانیت کەسە نەخوازراوەکانی پاش بنەمای وێنەکانت بسڕیتەوە بە بێ ئەوەی وێنەکە تیل بچێت.
ئامرازەکە بە ژیری دەسکردی Firefly بەهێز کراوە. دەتوانیت شوێنێکی وێنەکە دیاری بکەیت و بۆکسێکت پێ دەدات کە دەقی تێدا بنوسیت و کارەکەت بۆ ئەنجام بدات، وەک زیادکردنی گووڵ بۆ دەستی کەسێک یان گۆڕینی جل و بەرگی کەسەکان بە تەواوی.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.