لینۆڤۆ 5, ئەیلوول 2025

لینۆڤۆ دوو تابلێتی نوێی لە کۆنگرەی IFA 2025 نمایش کرد

ئەمڕۆ لینۆڤۆ چەندین بەرهەمی لە کۆنگرەی IFA 2025 نمایش کرد و لە نێویاندا دوو تابلێتی نوێ هەبوو.

تابلێتی Yoga Tab خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 11.1 ئینجییە بە ڕوونی 3.2K و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 800 نێت. چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە.

کامێرای دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و کامێرای ماکرۆشی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ هەیە، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە. چوار بڵندگۆی هەیە و پاترییەکەی قەبارەی 8,860 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 68 وات دەکات. چەندین تایبەتمەتدی بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراو لەم تابلێتەدا بوونی هەیە. یەکێکیان بریتییە لە AI SuperRes بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەر پێکسڵێکی ڕوونماکە. هەروەها پشتگیری لە زۆر تایبەتمەندی دیکەی زیرەکی دەستکرد دەکات لەوانەCircle to Search, Smart Capture, AI Live Transcript, Smart AI Input و لە کاتی کڕینیدا Perplexity Pro وەک دیاری وەردەگریت. نرخی دەستپێکی تابلێتەکە بریتییە لە 549.99 دۆلار.

هەرچی تابلێتی Idea Tab Plus ـە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 12.1 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی 2.5K و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز. ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 800 نێت و پشتگیری لە پێنووسی زیرەک دەکات. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە. چیپسێتی MediaTek Dimensity 6400 لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن پاترییەکی 10,200 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە کە پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 45 وات دەکات.

بەهەمان شێوەی تابلێتەکەی پێشووتر، ئەم تابلێتەش پشتگیری لە زیرەکی دەستکرد دەکات و نرخی دەستپێکی تابلێتەکە بریتییە لە 269.99 دۆلار.

سەرچاوە Android Authority
تاگەکان IFA 2025 Lenovo لینۆڤۆ
بۆچونی تۆ