کواڵکۆم 10, تشرینی یەکەم 2023

کواڵکۆم زنجیرە چیپسێتی Snapdragon Xی بۆ کۆمپیوتەر ڕاگەیاند

 

کواڵکۆم بە چیپسێتە نایابەکانی ناسراوە بۆ مۆبایلە زیرەکەکان، ئێستا دەیەوێت ڕکابەرییەکە قووڵتر بکاتەوە و بەرەو نێو ڕکاربەری جیهانی کۆمپیوتەریش هەنگاو بنێت. بۆ ئەم مەبەستە زنجیرە چیپسێتی Snapdragon Xی ڕاگەیاند بە تایبەتمەندی بەرزتر، زیرەکی دەستکردی باشتر، بەرگە گرتنی پاتری باشتر، لەگەڵ گەیاندن (Connectivity) باشتر بەراورد بە نەوەی پێش خۆی.

چیپسێتە نوێیەکان ناووکی دەستکاری کراوی Oryon ـیان تێدا بەکار دەهێنرێت کە کواڵکۆم بە ناووکی زۆر بەهێز و باش ناویان دەبات. کواڵکۆم زانیاری زیاتر لەسەر تایبەتمەندی چیپسێتە نوێیەکان و زنجیرەکە بە گشتی لە کۆنگرەی Snapdragon Summit کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەڕێوە دەچێت، ئاشکرا دەکات.

ئێستا چیپەکانی کواڵکۆم پشتگیری لە ARM دەکەن واتە بۆ لاپتۆپەکان دەبن و بۆ ڕکابەری چیپەکانی ئەپڵ درووست دەکرێن.

سەرچاوە Tom's Hardware
بۆچونی تۆ